سکاڵای سوریا بۆلای نەتەوەیەکگرتووەکان لە تاوانکارییەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئەمریکا لە دەیروزوور
تشرینی دووهم 14, 2018 19:25 Asia/Tehran
دەوڵەتی سوریا بە ناردنی نامەگەلێک بۆ سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، جارێکی تر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی بن کۆنترۆڵی ئەمریکا لە دەیروزوور.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ناردنی دوو نامە بو سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێبەرایەتی ئەمریکا تاوانکاری جەنگی بەدژی خەڵکی سیڤیلی سوری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە درێژە پێ دەدات کە دواییەکەشی پەلاماری فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی لە ڕۆژی دووشەمە بۆ سەر گوندی شەعفە و شارۆچکەکان و گوندەکانی دیکە لە دەورووبەری دەیروزوورە کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی زۆرتر لە شەست کەسی سیڤیل و ئاوارە بوونی بە سەدان کەس.