تشرینی دووه‌م 17, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • کرانی فیرگە وقۆتابخانەکانی عەفرین بە بنکەی سەربازانی تورکیا وتیرۆریستەکانی سوپای ئازادی سووریا

هەواڵدەری ئاناتۆلی و فەرماندەیی پۆلیسی تایبەتی تورکیا وێنەگەلێکیان بڵاو کردوەتەوە کە پیشان ئەدات حکومەتی تورکیا فیرگەکانی عەفرینی کردەوە بە ناوەندی سەربازی هێزە تورکەکان وسەرهەڵداوانی سووری.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، هەواڵدەری دەوڵەتی ئاناتۆلی تورکیا وپۆلیسی تایبەتی ئەم وڵاتە وێنە گەلێکیان بڵاو کردەوەتەوە کە پیشان ئەدات ئەم هێزانە فیرگەیەکیان لە عەفرین کردووە بە بنکەی سەربازی خۆ. ئەم وێنە گەلە جارێکی تر ئەم تاوانانەی سەلماند کە  حکومەتی تورکیافیرگە وقۆتابخانەکان وناوەندەکانی خزمەت گوزاری گشتیی دەکاتە ناوەندی سەربازی هێزەکانی خۆی وسوپای ئازادی سووریا . لە راپۆرتێکد اکە پێشتر لەلایەن ناوەندی دێکیۆمێنت سازی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە باکووری سووریا ئامادە کرا، پیشانی درابوو کە میلیشیاکانی ژێر پشتیوانی تورکیا قۆتابخانەی ئەلکرامە یان کردووە بە ناوەندی فەرماندەیی پۆلیس. قۆتابخانەی کچانی عەفرین لە نێزیک مەیدانی ئازادی، بووە بە بنکەی پۆلیس . سەرەڕای ئەمە ، فیرگەی فەیسەل ئەلقدور هەڵکەوتوو لە جادەی جندریس بووە بە نوسینگەی گروپی حەمزە وهێزەکانی هەواڵگری تورکیا . پاش ئەمەیش ڕاپۆرت درابوو کە ناوەندی ئەنجومەنی یاسا دانەری خۆ بەڕێوەبەرایەتی عەفرین ،بووە بە  نوسینگەی فەرمانداری دیاری کراو لە لایەن تورکیا . بێجگە لەمە، تورکیا ناوی شەقامەکان وشوێنە گشتیەکانی گوراوەو ناوە کوردیەکان ووشە فەرهەنگیەکانی بە درۆشمی سەرهەڵداوانی سووریا جێگیر کردووە. بە پێی هەواڵێکی تر ، یەکەی تایبەتی پۆلیسی تورکیا بەرپرسایەتی دابین کردنی ئەمنیەتی عەفرینی گرتووەتە ئەستۆ. هێزی بە ناو " فەرمانبەریەتی سووریا" سەربە یەکەی تایبەتی پۆلیسی تورکیا ، ئەمنیەتی عەفرین دوای هەڵمەتی چڵە زەیتوون دابین دەکات. هێزی فەرمانبەریەتی سووریا یەکەی تایبەتی پۆلیسی تورکیا بە دوازدە تیم لە عەفرین دان وخەریکی ڕاهێنانی پۆلیسی خۆجیین . هەرئێستاکەیش هێزی بە ناو فەرمانبەریەتی سووریا لە ژێر فەرماندەیی پۆلیسی تورکیا لەبەر دەرگاکانی هاتووچوو وناوەندی شاری عەفرین دان .هاوکارت تورکیا ڕایگەیاندووە کە بڕیاری داوە سێنارێوی شاری ئەلباب لە گردوپەڕی حەڵەبی سووریا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دایە ، جێ بە جێ بکات.  فواد ئۆکتای یارێدەر وجێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە هەوڵ ئەدەین هەتا دۆخ وڕەوشێک کە لە شاری ئەلبابی سووریا لە بەرانبەر داعش بەدیمان هێناوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوراتیش بەدەس بهێنین. بەشداری هێزەکانی تورکیا وگروپە تیرۆریستەکانی ژێر فەرمانی ئەوان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا سەرەڕای ئەوە کە گیرەوکێشەی زۆر بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەدیی هێناوە لەگەڵ ناڕەزایەتی توندی دەوڵەتی سووریا ڕووبەڕوو بووەتەوە وشام خوازیاری چوونەدەری هێزە داگیر کەرەکانی تورکیا لە سووریا بووە.