تشرینی دووه‌م 18, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • ناردنی هێزی نوێی ئەرتەشی سووریا بۆ پارێزگەی دەیرئەلزوور

ئەرتەشی سووریا هێزێکی نوێی ڕەوانەی دەڤەڕی ئەبووکەمالی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرئەلزووری وڵاتەکەی کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیرنا  مێدیا سووریاییەکان ئەمڕۆ یەکشەمە  ڕایانگەیاند : ئەرتەشی سووریا بۆ بەرگرتن لە دزەی تاقمی تڕوڕیستی داعش دەستی کرد بە دامەزراندنی  لەمپەرگەلێک لە  کەناری ڕووباری  فورات لە دەڤەری بووکەمال .جم و جووڵەگەلی نوێ  ئەرتەشی  سووریا  لە ڕۆژهەڵاتی  ئەو وڵاتە هاوکات لە گەڵ تێکهەڵچوونی کوردەکانی سووری  لە گەڵ تڕوڕیستانی داعشی پەرەی سەندووە .   ئەرتەشی  سووریا و هێزە هاوپەیمانەکان  لە میحوەری خۆڕاگری   شاری بووکەمال دوایین بنکەی گرینگی تاقمی تڕوڕیستی  داعشیان  لە ڕۆژهەڵاتی   ئەو  وڵاتە لە ساڵی  ڕابردووی 2017یان  ڕزگار کرد   ئەو شارە سنووریە  لە  نزیکی شاری  قائمی ئێراق تەنیا بنکەی  گەورەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو . هەواڵێکی دیکە  ئەوەیە  کە  نزیک  بە  یەکهەزار  ئاوارەی  سووری  لە ڕێگای  تێپەڕگاکانی  یابووس  تەل کەلخ  و نەسیب  گەڕانەوە بۆ سووریا .

سەرپەیڤ