تێکهەڵچوونی تاقمی تیرۆریستیی تەحریروشام و تیرۆریستانی فەڕەنسی لە ئیدلب
ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی تەحریروشام لە گەڵ تیرۆریستانی فەڕەسنی ئەندامی گروپی "حراس الدین" لە باکووری پارێزگەی ئیدلب لە باکووری رۆژاوای سوریا لێکیاندا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، میدیاکانی نزیک بە گروپە تیرۆریستیەکان سەر لە ئێوارەی یەکشەممە رایانگەیاند ، گروپی تیروریستیی تەحریروشام بنکەیەکی گروپی تتیرۆریستیی "حراس الدین" لە شاری حارم لە باکووری ئیدلب کە ژمارێک لە تیرۆریستانی فەڕەنسی تێدابوون ، گەمارۆدا و لە گەڵیاندا لێکیاندا .
ئەم تێکهەڵچوونانە دوای ئەوە دەستپێبوو کە تاقمی تیرۆریستیی تەحریروشام 7 تیرۆریستیی بیانی ئەندامی گروپی "حراس الدین" یان لە شاری حارم گرت .
بە پێی ئەم راپۆرە ، تیرۆریستانی جێگیر لە شاری حارم کەوتنە باری ئامادەیی و تێکهەڵچوونی پەرتوبڵاو لە گەڕەکە جیاجیاکانی بەردەوامە .
بە گوێرەی هەندێ ئامار ، 146 هەزار تیرۆریست سەر بە 103 گروپی تیرۆریستیی لە خەڵکانی 60 وڵاتی جیهان لە ناوچە جیاجیاکانی سوریەوە لە میانی رزگارکرانی ناوچەداگیرکراوەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ ئیدلب .