تشرینی دووه‌م 20, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبییە

سەرۆک کۆماری سوریا وتی: سەرکەوتنی سووریا بە سەر تیرۆریزم بە مانای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی عەرەبی بە سەر پیلانگێڕییەکانی ڕۆژاوایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "بەسار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لێژنەی پەرلەمانیی ئەردەنیدا لە دیمەشق بە پێداگری لە سەر دەوری پەرلەمانەکان لە رابوونی گەلاندا وتیشی: گەل و سوپای سووریا پێبەندە بە کۆڵەکەی نەتەوەیی عەرەبیی خۆی کە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆراگری دێتە ئەژمار.

شاندی پەرلەمانی ئەردەنی هەروەها لە دیداری "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتی  بنیاتنرانەوەی بوارگەی سەرسنووریی "نصیب" لە نێوان سووریا و ئەردەن بە بە پێی خواستی دوو گەل و کاریگەریی پۆزتیڤی لە سەر پەرەپێدانی ئاڵ و ێری کەل و پەل و بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و سات و سەودای ئابووریی لە نێوان دو وڵات.

سەرپەیڤ