تشرینی دووه‌م 20, 2018 17:39 Asia/Tehran
  • خاوێنکرانەوەی بەتەواوەتی ناوچەی باشووری سوەیدا لەلایەن

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند: دوای ڕزگارکرانی بەرزاییەکانی سەفای سەربە پارێزگەی سوەیدا ناوچەی باشووری ئەو پارێزگەیە بەتەواوی لە بوونی ئەندامانی داعش خاوێن کراوەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی  سپوتنیک، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێداگری کرد: دوابەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی لە بەرزاییەکانی سەفا  هێزی دەوڵەتی بەسەر ئەم ناوچەیە بە تەواوی زاڵ بوونە و بەم شێوەیە 380 کیلومیتر لە ناوچەی بیابانی باشووری سویدا لە بوونی هێزە تیرۆریستییەکان پاکتاو بووە.

سوپای سوریا ناوەڕاستی مانگی ئووت ئوپراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی  بە دژی داعش  لە دەرووبەری پارێزگەی  سویدا دەست پێکرد کە لەوکاتەوە سەتی پەنجا لە ناوچەی بیابانی ئەم پارێزگەیە  لە بن دەستی داعش دایە.

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوریا هەروەها وتیشی: سوپای سوریا  هێز و بنکەکانی خۆی لە دەورووبەری سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سویدا پەرەپێ داوە هەتا لە دزە کردنی هێزی تیرۆریستی بۆنێو گوندەکانی دەورووبەر پێشگیری  بکرێت و ڕێگەی هەڵاتنی داعشییەکان بۆ ناوچە بیابانییەکانیش بپچڕێنێ.

تاقمی تیرۆریستیی داعش  بیست و پێنجەمی  ژووئەنی ڕابردوو سویدا و ژومارێک لە گوندەکان لە دەورووبەری دوو بەشی  ڕۆژهەڵاتی وباکووری ئەم پارێزگەیەیان دایە بەرپەلاماری خۆیان کە دوابەدوای ئەم پەلامارە 215 شارومەندی سوری کوژران و نیزیکەی 175 کەسیش بریندار بوون.

سارای سویدا دوایین  بنکەی  تاقمی تیرۆریستی داعش لە باشووری سوریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ