تشرینی دووه‌م 22, 2018 20:30 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی سووریا : چوونی سەربازانی تورک بۆ نێوخاکی سووریا، بە دەسدرێژیکردن دێتە ئەژمار

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سووریا، چوونی سوپای تورکیا بۆ نێوخاکی وڵاتەکەی بەنیشانەی دەسدرێژیکردنەسەر سووریا لێکدایەوە.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر، "نەجدەت ئەنزور" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی: چوونی سەربازانی تورکیا بۆ خاکی سوریا بەمانی دەسدرێژیکردنەسەر حکومەت و گەلی سوریاو پێشێلکردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

"ئەنزور" پێی داگرت: دەمشق دەسدرێژی کردنی هەر وڵاتێک بۆسەر سوریا شەرمەزار دەکاو لەبەرامبەریدا ڕادەوەستێ.

سوپای تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی دوو هێرشی "قەڵغانی فوڕات" و"چڵە زەیتون"، چوار هەزار کیلۆمتر لەخاکی سوریاو شارەکانی "باب"، "ئەعزاز"،"جرابلۆس" و "عەفرین" ی لەباکوری ئەو وڵاتە داگیرکردووە.

بەرلەوەش، حکومەتی سوریا بە داگیرکەر ناوبردنی تورکیا لەبەر ئەنجامدانی پەلاماری سەربازی لەناوچەی عەفرین و گشت ناوچەکانی باکوری سوریا، خوازیاری چوونەدەری سوپای تورکیا لەخاکی سوریا بووە.

سەرپەیڤ