تشرینی دووه‌م 27, 2018 22:05 Asia/Tehran
  •  پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەب

دەیان کەسی سیڤێلی تر لە نوێترین پەلامارەئاسمانیەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆسەر پارێزگەی دەیرۆزورلەڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران وبرینداربوون .

زیادبونی ژماری بەرکەوتوانی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەبی سوریا

تیرۆریستان چەندین ناوچەی شاری حەڵەب لە باکوری سوریایان بە رۆکێتی هەڵگری گازی کۆلۆر دایەبەر پەلامار . لانیکەم 8 کەس بە هۆی ئەم پەلامار شیمیاییەوە گیانیان لە دەستداوە .زیاتر لە 40 شاروومەندی سوریاشی بە هۆی هەستی خنکان سەرچاەگرتوو لە هەڵمژینی گازی کۆلۆر گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانە .

تیرۆریستان بەرلەوەش خان شەیخوون و غوتەی رۆژهەڵاتیان کیمیاباران کردبوو و هەوڵیاندابوو دمشق وەک بەرپرسی ئەم پەلامارانە بناسێنن تا بیانوویەک بێت بۆ هێرشی سەربازیی رۆژاوا بۆسەر سوریا .

زیادبونی ژماری بەرکەوتوانی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەبی سوریا

فڕٶکەکانی هاوپەیمانی بە ناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم بە سەرکردایەتی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، گوندی ئەبولحەسەن لە ڕێفی باشووری "دەێرۆزوری سووریایان دایە بەر پەلامارکە بە قسەی سەرچاوەکانی خۆجیی بە هۆیەوە دەیان کەسی ناسەربازی کوژران وبریندار بوون ، زۆربەی کوژراوان ژن ومنداڵن. ئەم سەرچاوانە وتیان کە بە سەرنجدان بە شپرزە بوونی حاڵی برینداران ولەژێر داروپەردوومانەوەی ژمارەیەک لە خەڵک وهەروەها دڕێژەی بومباران- ئەگەریی زۆر بوونی ژماری کوژراوان هەیە.

کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆری لەمیانەی هێرش کردنەسەر شاری "هجین"ی سووریا

ئەو موشەکانەی کە سەربازانی فەرانسی لە ناوکلاڤۆکەکانی مادەی شیمیایی وەکوو گازی کولریان داناوە ، لەلایەن ئەندامانی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە بەرە جۆربەجۆرەکانی ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان لە باکووری سووریا بڵاو کراوەتەوە. ئەم موشەکانە لە یەکێ لە بنکەکانی نوسرە لە نێزیک زیندانی ناوەندی شاری ئەدلیب لەباکووری ڕٶژئاوای سووریا دابووە ودوای گوێزرانەوەی لەم ناوچەیە لە ماوەی پێنج قۆناخ دا لە ئەدلیب ، حەماو چەند ناوچەی تر بلاوکراوەتەوە.

زیادبونی ژماری بەرکەوتوانی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەبی سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ پێشتر ڕایانگەیاندبوو، "کڵاوسپیەکان" کە لەژێر چاوەدێری ئەمریکا وئینگلیز چالاکی دەکەن، پێنج هەگبە مادەی شیمیایی ژەهراویان لە هەمارەکانی بەرەی نوسرە لە ئەدلیب بردوەتە دەرێ و ڕادەستیی کارناسانی فەرانسیان  کردووە.

کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆری لەمیانەی هێرش کردنەسەر شاری "هجین"ی سووریا

وەزارەتی دەرەوەی سوریاش پێشتر لە نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە چەکی قەدەغەکراو دژ بە گەلی سوریا، پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە.

زیادبونی ژماری بەرکەوتوانی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەبی سوریا

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە ساڵی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی بێتاوانی لەعێراق و سوریا خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.

 

 

سەرپەیڤ