کانونی یه‌که‌م 01, 2018 19:23 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی موشەکەکانی ئەمریکایی

سەرچاوەکانی سووری لە دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی لەوان موشەکی ئەمریکایی " تاو" لە باشووری سووریا هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر ، سوپای سووریا پاش ئەمەیش زۆر جار چەک وئامێری دروست کراوی ئەمریکا ، ئیسراییل ووولاتانی ڕۆژئاوایی ،سەربە تیرۆریستەکانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دۆزیەوەو دەستیان بەسەرداگرت. کۆتایی مانگی نۆڤمبەری ڕابردوو ئەرتەشی سووریا لە دەمیشق بڕیک چەکەمەنی وتەقەمەنی لەوان دەزگەکانی پێوەندی ودەرمانی دروست کراوی ئەمریکاو ئیسراییلی بەجێ ماو لە گروپە تیرۆریستەکانیان دۆزیەوەو دەستیان بەسەر داگرت. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، یەکینەکانی پاڕاستنی گەلی کوردی سووریا لەژێر پشتیوانی ئەمریکا ، ماڵی کەسانی سیڤیلیان لە ڕۆژهەلاتی فورات داگیر کردووە وڕادەستی هێزەکانی ئەمریکا ی دەکەن. سوپای ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی خەڕێکی ئەنجام دانی پێنج پۆستی دیدەوانی نێزیک لە سنوورەکانی سووریا وتورکیایە کە لە دەوروبەری شاری " عەین ئەلعەرەب" هەتا دەوروبەری شاری " تل ئەبیەز " دڕێژەی هەیە . ئیسراییل وهاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش لەژێر فەرمانی ئەمریکا هەموو کات بۆ پشتیوانی ولاگری لە تیرۆریستەکان ، بنکە وبارەگای سوپا وژێر خانەکانی سووریا دەدەنە بەر دەسڕێژ. دەوڵەتی سووریا زۆرجار بە ناردنی نامە بۆ سکرتێڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لێ کردووە کۆتایی بدات بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا .

سەرپەیڤ