کانونی یه‌که‌م 03, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٢٧٠تیرۆریست لە باشووری سوریا

وتەبێژی هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا رایگەیاند: سوپای سوریا لە هەڵمەتێکدا زیاتر لە٢٧٠کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای "سووەیدا" لە باشووری ئەو وڵاتە کوشت.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ئولگ مەکارویچ" وتەبێژی هێزە ڕووسییەکان لە سوریا وتی: سوپای سوریا لەو هەڵمەتەدا جگە لە کوشتنی تیرۆریستان، دەستیشیان داگرتووە بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنی و تەقەمەنی و١٢ مووشەکی ئەمریکیی دژەتانک لەجۆری"تاو".

تیرۆریستانی داعش ٢٥ی ژوولای لە ناوچەکانی داگیرکراوی دەست هاوپەیمانیی ئەمریکی لە باشووری رۆژهەڵاتی سوریا(ئەل تەنف) پەلاماری پارێزگای سوەیدایان دا کە بەهۆیەوە، ٢٥٠کەس کوژرانو سی کەسیش کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون بەبارمتەگرت.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆگۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی، دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ