کانونی یه‌که‌م 04, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەستی داوەتە جەنایەتی جەنگیی

دیوید فیلیپس بەرپرسیی بەرنامەی ئاشتی ومافی دامەزراوەی توێژینەوەی مافی مرۆڤی زانکۆی کۆلەمبیا لە بیروڕادەربڕینێکدا وتوویەتی: دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەستی داوەتە جەنایەتی جەنگی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری هاوارنێوز ، دیوید فیلیپس بەرپرسیی بەرنامەی ئاشتی ومافی دامەزراوەی توێژینەوەی مافی مرۆڤی زانکۆی کولەمبیا بە بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی " پاکتاوی ڕەگەزی وگوڕانی دێموگرافی لە عەفرین " کەلە شاری قامیشلۆی سووریا بەڕێوە چووە لەوتاردانێکدا بە ئاماژەدان بە پرسی عەفرین وتوویەتی: ئەوشتەی کە لە عەفرین ڕوودەدات سەلمێنەری ئاشکرای جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتیە و دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە بەڵگە ی وێنەیی ئەوشتەی کە لە عەفرین ڕوودەدات بە جیهانیەکان پێشان بدرێت ، پێویستە جیهان لەم خۆڕاگریە ئاگادار بێت. دەوڵەتی سووریایش لە بەرانبەر ڕوداوەکانی عەفرین بەرپرسە. دەبێ توێژینەوەیەک لە م بوارە ئەنجام بێت. چونکە ئەم مەسەلانە لە ناو خاکی سووریا ڕوودەدات. ئەنجومەنی یەکیەتی ئوروپا هەیە، ئەوان دەتوانن توێژینەوەگەلێک لەم بوارە دەسپێبکەن. هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێویستە لەم بوارە  خۆوەردان بکات. بە بەڵگە گەلێکی موستەنەد لەوان وێنە ، ڤیدیووبەلگە وسەنەد لەمەڕ بنپێکردنی بەربلاوی مافی مرۆڤ لە عەفرین پێویستە. فیلیپسیش هەروەها وتی: سوپای تورکیا دەیان کەس لە دانیشتوانی عەفرینی قەڵاچوو کردووەو بڕگەی ٣٩ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی مافی مادی ومەعنەوی بنپێکردووە.