کانونی یه‌که‌م 05, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە کاروباری سوریا :  تائێستا پەنجا تاقم لە هێزەکانی یەپەگە لە منبج  چوونەتە دەر

نوێنەری تایبەتی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە کاروباری سوریا وتی : لە پێناو نەخشتەی ڕێگەی منبجەوەتائێستا پەنجا تاقم لە هێزەکانی یەپەگە لە منبج کشاونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس  جەیمز جفری، نوێنەری تایبەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کاروباری سوریا کەلە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتووێژی ڕۆژنامەوانی پێک هێنا بوو لە وڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بەمەی کە سەرباری  ڕێککەوتنی تورکیا - ئەمریکا سەبارەت بە نەخشەی ڕێگەی منبج  لە تورکیا هێزەکانی یەپەگە لە ناوەڕاستی منبج ،  هیچ بەشێک  لە هێزە کانی یەپەگە لە ناوخۆی منبج نین وتی :  گۆڕانکاریگەلێک کەلە ناوچە ئەنجام دەبێ لە نیزیکەوە پێ و شوێن دەگرین.

تائەم کاتە لە منبحەوە  پەنجا تاقم  لە هێزەکانی  یەپەگە  دەرکەوتوون.

لەبەرئەوەی کە لەناوچە پەلامار بۆسەر هێزی تورک نەکرێت هێزی ئەمریکی بەشێوەیەکی چالاک ئامادەن.

 نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری سوریا وتی : ئێمە لە سوریا سیاسەتێکمان لەبارەی کوردەکان و عەرەبەکان نییە. لەگەڵ  هەر تاقمێک کە ڕەوتی سیاسی نەتەوەیەکگرتووەکانی قەبووڵە، هاوکاری دەکەین.