• کوژرانی  25 کەسی سیڤیل لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆسەر پارێزگای  دەیر ئەلزووری سورویا

هێزەکانی هاوەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش شەوی ڕابردوو پەلامارێکی ئاسمانی بەربڵاوی بۆ سەر بنکەکانی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە ناوچەی هجین ئەنجام دا کە بە هۆیەوە 25 کەسی سیڤیلی سووری کوژراون .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس  و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری ئاناتولی بە پێی زایناریەکانی بەدەس هاتوو لە سەرچاوە حۆجێیەکان لە پارێزگای دەیر ئەلزوور ی سووریا هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا  شەوی ڕابردوو   پەلاماری  ئاسمانی بەربڵاو بۆ سەر بنکەکانی تاقمی تڕوڕیستی  داعش لە ناوچەی هەجین هەڵکەوتە لە دەڤەری  ڕوژهەڵاتی  دەیر ئەلزوور  ئەنجام داوە  کە بە هۆیەوە   25  کەس  لە کەسانی سیڤیلی سووری کوژران . میشل باچلت کومیسەری باڵای مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەمان پێناودا ڕایگەیاندووە  لانیکەم 7 هەزار کەس لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی دعش لە دەیرئەلزووری سووریا لە گەمارو دان . ئەو دوخە   زۆر جێی نیگەرانیە  کەسانی   سیڤیل بوونەتە قوربانی و زۆرترین تێچووی شەڕی ناوخویی لەسر شانیانە .

Dec 06, 2018 18:30 Asia/Tehran
بۆچوونت