کانونی یه‌که‌م 07, 2018 10:24 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ پشتیوانی تیرۆریستان لە سووریایە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، سوپای ئەمریکای بە پشتیوانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریسییەکانی نێو سووریا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "والێری گراسیۆموف"  Valery Gerasimov سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ڕۆژی پێنجشەممە وتی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ماونەتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکادایە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا وتیشی کە کێشە و تەگەرە نانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان هەر بەردەوامە.

ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریادان لەوان لە ناوچەی "التنف" Al-Tanf.