بوردمانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی
ژێدەرە سووریایەکان باسیان کرد لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێونەتەوەیی دژی داعش بۆ سەرناوچەیەک لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی مێهر لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر گوندی هەجین لە دەیرئەلزوور لە ڕوژهەڵاتی سووریا لانیکەم 8 کەسی سیڤیل کوژران .فڕوکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بە جاران گوندی هجینیان بە بومبی قەدەغەکراوی فوسفوڕی بوردمان کرد . دەوڵەتی سووریا بە جاران بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەروکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە کە کوتایی بدەن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا . ئەمریکا لە ساڵانی ئەم دواییەدا بە جاران بە بیانووی خەبات بە دژی تاقمە تڕوڕیستەکان خەڵکی سیڤیل لە سووریا و ئێراق ئەدەنە بەر پەلامار . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە ئەرتەشی سووریا بواری چوونەدەری سەدان کەسی سیڤیل لە ناوچەکانی شوێنی تڕوڕیستان لە ڕێگای تێپەڕگای ئەلساحیە لە دەیر ئەلزوور و ئەبووزەهوور لە ئیدەلەبیان فەراهەم کردووە .