کانونی یه‌که‌م 10, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی ٢٠٠ کەسی سیڤیل لە دەیرۆزووری سووریا کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە یەخسیر کرابوون

هیزه کانی کورد بە ناوبانگ بە " هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا " دوای تێکەڵچوونی توند لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لە مێحوەری " هجین " لە پارێزگەی دەیرۆزوور ، لە رٶژهەڵاتی سووریا ، دوسەد کەسی سیڤیلیان کە بە دەس تیرۆریستەکان یەخسیر کرابوون ، ئازاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم، گروپی تیرۆریستی داعش کە هەزاران کەسی ناسەربازی سووریایی لە دوایین ناوچەی ژێر داگیر کاری خۆی لە دەیرۆزوور بە بارمتە گرتووە، لەکەسانی لەبەندکراو وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرێت وئیزن نادات کە لە ناوچەی تێکەڵچوو لە گەڵ میلیشیا سەربازیەکانی کورد بچنە دەرەوە.میلیشیا کوردەکان بە زاڵبوون بە سەر نەخۆشخانەی شاری هه جین خەرێکی پێشره وی بەرەو ناوخۆی ئەم شارەن. هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیە کە، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی " تەحریری شام" سەربە بەرەی نوسرە لە باکووری سووریا لە درێژەی ڕێککەوتنی " سوچی " لە مێحوەرەکانی ڕیف ئەدلیب ، وڕیفەکانی باکووری ورۆژئاوای پارێزگەی حەما بەنیازی دزە کردنە ناو بنکە وبارەگای هێزەکانی سوپای سووریابوون کە لەگەڵ کاردانەوەی ئەم هێزانە ڕووبەڕوو بوونەوە وکارەکەیان ناکارامە مایەوە. ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری بەندەری سوچی وتی: دوو وڵات بۆ بەدی هێنانی ناوچەی ناسەربازی لە ئەدلیب ، باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا ومیلیشیاکان بە بەرینایی ١٥ کیلومیتر ی چوارگوشە ڕیککەوتن. 

سەرپەیڤ