کانونی یه‌که‌م 11, 2018 17:47 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە بۆردومانی نەخۆشخانەی

هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دانی نا بە بۆردومانی نەخۆشخانەی شاری "هەجین" لە پارێزگای "دێرەزوور"ی سوریا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری مێهر بەگێڕانەوە "نەشرە" ؛ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەو بەیاننامەدا بۆ پاسادانی پەلامارەکەی بۆسەر ئامانجە ناسەربازییەکان لە سوریا ئیدیعای کرد: تیرۆریستانی داعش لەو نەخۆشخانە بۆ هێرش کردنەسەر هاوپەیمانیی ئەمریکا کەڵکیان وەرگرت و بەو کارە، نەخۆشخانە لە دەڤەری ناوچەکانی جێی داکۆکی ڕێککەوتننامەی ژنێڤ چووەتەدەر.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی شەوی هەینی نەخۆشخانەیەک لە شاری هەجین لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان و وێرانیان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی داعش ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دێرەزووریان بۆردومان کردووە کە کوژرانی کەسانی سیڤیلی سوری لێکەوتووەتەوە. هاوپەیمانی ئەمریکی لە ژمارێک لەو پەلامارانە لە بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری کەڵکی وەرگرتووە.

حکومەتی سوریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا.

سەرپەیڤ