کانونی یه‌که‌م 12, 2018 13:26 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی ھەوڵی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی داعش بۆ عێراق

ئەندامێکی پەرلەمانی سووریا سەبارەت بە ھەوڵی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی تاقمی دڕندەی داعش بۆ عێراق وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، عەلی ئەلستوف  پەرلەمانتاری سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی مەعلومە، وێڕای وشداری دان سەبارەت بە ھەوڵی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی تاقمی دڕندەی داعش بۆ عێراق، وتی: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونەتە مۆڵگەی دەست و پوەندەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش.

ئەلستوف بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو بە ھاریکاریی ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعودی لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە بە نیازی گەڕاندنەوەی تاقمی دڕندەی داعش بۆ عێراق و سووریان، وتیشی: جوڵانەوەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا و دروست کردنی بوارگەگەلێکی ھێمن لەمەڕ پێدزەی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە، بووەتە ھۆی نیگەرانیی ئێمە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.