کانونی یه‌که‌م 12, 2018 15:55 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی تاقمێکی تر لە لانەورێز وئاوارەکانی سووری بۆ وڵاتەکەیان

نیزیکەی هەزار ئاوارەی سوری لە ڕێگەی سنوورەکانی ئەردەن و لوبنان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیەوم، ئاوارەکانی سوری لە ڕێگەی  بازگەی یابوس لە سنووری لوبنان و بازگەی  نەسیب لە سنووری ئەردەن بۆ ناوچەکانی شوێنی مانەوەیان لە سوریا، گەڕاونەتەوە.

دوابەدوای باشتر بوونی ڕەوشی ئاسایشی  لە سوریا، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ ئەم وڵاتە  لە مانگەکانی ڕابردوو پەرەی سەندووە  . 

ناوەندی  پێشوازی و نیشتەجێ  کردنی پەنابەرانی سوری ڕایگەیاند: هەشتەم  و نۆیەمی دیسەمبەریش سەدان پەناخواز لە لوبنان و ئەردەن دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان .

سەرپەیڤ