کانونی یه‌که‌م 14, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • لێبوردنی زۆرتر لە شازدە هەزار هێزی هەڵاتووی سوپاغی سوریا لەلایەن بەشار ئەسەدەوە

سەرۆکی سوریا، شازدە هەزار وپێنسەد هێزی سوپای ئەم وڵاتە کە لە شەڕ بە دژی تیرۆریزم، بەشێوەیەکی نایاسایی سوپای تورکیایان بە جێ هێشتبوو، بەخشی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی فارس،  محەمەد عەنجو حەسەن، سەرۆکی دادگەی سەربازیی سوریا ڕایگەیاند :  لە کاتی دەرکرانی فەرمانی لێبوردنی  بەشار ئەسەدی سەرۆکی  سوریا لە نۆیەکی ئوکتوبەری 2018،  هەڵاتوانی سوپا بۆ داوای لێبوردن لە دادگەی سەربازی دا ئامادە بوون  . 

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی هەڵاتووانی سوپا چوار مانگ دوای  دەرکرانی فەرمان دەرفەتیان هەیە داوای لێبوردنی خۆیان بەشێوەی نووسراوە ڕابگەیەنن و بۆ کەسانێک کە لە وڵات دەرکەوتوون ، ئەم دەرفەتە شەش مانگەیان لەبەرچاو گرتووە ، وتیشی :  هێزی سوپا بیست و چوار کاتژمێر دوای وەرگرتنی  نامەی لێبوردنیان ، دەتوانن بگەڕێننەوە بۆ یەکەکانی خۆیان.

سەرۆکی سوریا لە بەرواری نۆیەمی ئوکتوبەری 2018  بە دەرکرانی فەرمانێک، فەرمانی لێبوردنی  هەموو هەڵاتوان لە سوپای ڕاگەیاند.

ئەم فەرمانە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە دەستی  عەداڵەت هەڵاتوون.              

بەپێشڕەوی سوپا و هاوپەیمانانی سوری و ئازاد کرانی بەشگەلێکی بەربڵاو لە خاکی ئەم وڵاتە و هەروەها  ئازاد کرانی هەموو  پارێزگەکانی باشووری، زۆرێک لە هێزەکانی سوپا  کە لەساڵانی سەرەتایی قەیران هەڵاتبوون، دیسانەوە گەیشتنە نێو سوپا.

 

سەرپەیڤ