Dec 16, 2018 09:55 Asia/Tehran
  • ئامادەیی کوردی سوریا بۆ هاریکاریی لە گەڵ دیمشق بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسی تورکیا

هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ هاریکاریی لە گەڵ حکومەتی دیمشق بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی مەترسی تورکیا.

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی  سپۆتنیک ، سیبان حەمۆ فەرماندەری هێزەکانی هەپەگە وتیشی : سەریەتی تورکیا زاڵبوون بەسەر دەسکەوتی کوردە بە جۆرێک کە هێزەکانی لە سنوورەکاندا جێگیر کردووە و نێو سوریا تۆپباران دەکات .

 مەزلووم کۆبانی فەرماندەری هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریاش روژی هەینی وشداری دا بە تورکیا و گوتی : ئەگەر تورکیا هێرش بکاتەسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، تورکیا رووبەڕووی وڵامی توندی هێزەکانی دیموکراتیک دەبێتەوە .

 رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی چوارشەممە گوتی : هەڵمەتی رۆژهەڵاتی فورات لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەبێ .

 ئەرتەشی تورکیا لە دوو ساڵی راردوودا بە دوو هەڵمەتی قەڵغانی  فورات و چڵە زەیتوون بە  ئامانجی رەنگاربوونەوەی پەکەکە و یەیەدە شارەکانی "ئەلباب ، ئیعزاز ، جرابلۆس و عەفرین
" لە باکووری  سوریای  داگیر کرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت