کانونی یه‌که‌م 17, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک تیرۆریست لە ئاکامی هەڵمەتی سوپای سوریا بۆسەر

لە هەڵمەتی سوپای سوریا بۆسەر تیرۆریستانی داعشی لە گردووپەڕی باکووریی پارێزگای"حەماە" ژمارێک تیرۆریست کوژران.

بەپێی راپۆری رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر، گرووپە تیرۆریستییەکان دەیان گولـلە هاوەنیان گرتە دەورووبەری شارۆچکەی "ئەلسەفسافیە" و "خەربە دامش" لە گردووپەڕی باکووریی "حەماە" و هەوڵیان دا دزە بکەنە نێو پێگەکانی سوپای سوریا.

سوپای سوریا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا چەندین جار هەوڵی گرووپە تیرۆریستییەکانیان بەرپەرچ داوەتەوە کە بەنیازبوون دزە بکەنە نێو پێگە سەربازییەکانی سوپای سوریا لە گردووپەری باکوری رۆژاوای حەماە و زەبری قورسیان لەوان داوە.

لەهەواڵێکی دیکە هەر لەبارەی سوریا، لە چەند ڕۆژی رابردوودا ژماری تیرۆریستانی ئەلقاعیدە کە لەڕێی تورکیاوە هاتوونەتەنێو پارێزگای ئیدلەب، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

گرووپە تیرۆریستییەکان لە دوو ساڵی رابردوودا پاش شکست هێنان لە سوپای سوریاو ڕێککەوتن کران لەسەر هاتنەدی ناوچەی کەم کێشە، گوێزرانەوە پارێزگای ئیدلەب، بەڵام تیرۆریستان لەو ناوچەوە هێرش دەکەنەسەر پارێزگاکانی دەورووبەر لەوان "حەماە" لە باشوری ئیدلەب.

سوپای سوریا لەهەوڵی ڕزگارکردنی پارێزگای ئیدلەب لە چنگ تیرۆریستانی داعشە.

سەرپەیڤ