کانونی یه‌که‌م 17, 2018 10:11 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هێزی پێشمەرگەی

سەرچاوە هەواڵییەکان راپۆریان دا؛ ئەمریکا بەنیازە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لەجێگای شەڕڤانانی کوردی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" لەسنوری تورکیا و سوریا جێگیر بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، سەرچاوەیەکی کورد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، وتویەتی: ئەمریکا ڕێکارێکی نێوانی هەڵبژاردووە لەنێوان تورکیادا کە ئامادەبوونی هێزەکانی  یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)ی پێ قەبووڵ ناکرێ و ئەوان بە تاقمێکی ترۆریستی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دەزانێ و ئامادەیە هێرش بکاتە سەریان لە رۆژهەڵاتی فوڕات لەگەڵ ئەو هێزانەی وەک کۆڵەکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک گەورەترین هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لەخاکی سوریا دێتەئەژمار.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگەی رۆژ بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتەو کۆنترۆڵی ناوچە سنوریەکانی نێوان سوریاو تورکیا کەڵک وەردەگرێ.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چوارشەممەی ڕابردوو لە وتاردانێک لە کۆبوونەوەی پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئانکارا وتی: لەڕۆژانی داهاتوودا هێرش بۆسەر رۆژهەڵاتی فوڕات کە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی کوردانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دایە، دەس پێ دەکەین.

ئەردۆغان بەئاماژە بە ناکۆکی قووڵی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی سوریا، منبەج و رۆژهەڵاتی فورات پێی داگرت؛ ئەمریکا دەبێ لەبارەی ئەو بابەتانە بەڵێنیەکانی جێ بەجێ بکات.

سوپای تورکیا لەدوو ساڵی ڕابردوودا لەدوو هێرشی جیاجیادا لەژێرناوی "قەڵغانی فوڕات" و"چڵە زەیتون" بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) و ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا(پەیەدە) خۆی گەیاندە شارەکانی باب، ئەعزاز، جرابلۆس و عەفرین لەباکوری ئەو وڵاتە.