کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:27 Asia/Tehran
  • کوردانی سووریا  سەقامگرتنی پێشمەرگەکانی بارزانی لە سنوورەکانی سووریا -تورکیای ڕەت کردەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سووریا ڕاپۆڕتە بڵاوبووەکان سەبارەت بە سەقامگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە ژێر فەرمانی بارزانی لە باکووری سووریایان وەدرو خستەوە . ئەم دواییانە وتراوە واشنگتون بەنیازە ئەو پێشمەرگانە کە لە ئێراق دا ڕاهێنڕاون بۆ کەم کردنەوەی بارگرژیەکان لە سنوورەکانی سووریا تورکیا لە باتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد جێگیر بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا نووری موحەمەد وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سووریا یەپەگە " لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند مێدیا کۆمەڵایەتیەکان و بڕێک لە مێدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵی دروی سەبارەت بە چوونی هێندێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی  دیموکراتی کوردستان بۆ باکووری  سورویای هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی  ئەم دواییەی تورکیای بڵاو کردەوە . ئەو کردەوە پرسیارگەلێکی زۆری   لەو بارەوە بە دی هێناوە چۆنکوو   بڵاو کردنەوەی وەها دروگەلێک تەنیا لە پێناو لاگری لە هەڕەشەی تورکیا بۆ داگیرکردنی باکووری سووریا بەکار دێت . بە پێی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیوم نووری موحەمەد لە درێژەی  ئەو بەیاننامەیدا  وتیشی بە داخرانی تێپەڕگای سیمالکا کارەوانی یارمەتیە سەربازیەکانی هاوپەیمانی دژە داعش کە بەرەو  باکووری  سووریا دەڕۆیشت ناچار بە گۆڕینی  ڕێگای  خۆیان بوو  دوای  بیروڕاگۆڕینەوەی فەرماندەرانی ئێمە  فەرماندەرایەتی ناوچە و فەرماندەرایەتی  هاوپەیمانیی تێپەڕگای ئەلوەلید وەک  ڕێگای کاتیی  بۆ  فریاگوزاری بە هێزەکانی هاوپەیمانی دیاریکراوە و بڕیار بوو گرووپێک  لە پێشمەرگەکانی پارتی دیمووکراتی کوردستان بە شێوەی بەردەوام  کارەوانەکە تا   ئەو تێپەڕگایە و بە بێ تێپەڕین لە سنوورەکان هاوڕێیەتی بکەن و لە درێژەداش هێزەکانی ئێمە کارەوانەکە  هاوڕێیەتی بکەن . وتەبێژی یەپەگە  لە درێژەدا وتیشی :  ئێمە لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد   ئەوانەی وا  پڕوپاگەندەی دوژمنکارانە دەکەن ڕادەسپێرین  کە بۆ فریو دانی بیروڕای گشتیی کوردەکان هەوڵ نەده ن  و بە پێی گومانەکان کار نەکەن .