کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:50 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕ کەرە ئێراقیەکان بنکەی تڕوڕیستانی داعشی لە سووریایان بوردمان کرد

وەزارەتی بەرگری ئێراق باسی کرد لە پەلاماری فڕۆکەشەڕ کەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەی تڕوڕیستانی داعشی لە پارێزگای دەیر ئەلزوور

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس وەزارەتی بەرگری  ئێراق لە بەیاننامەیکد ا  ڕایگەیاند کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە دوو ئامانجی هاوپەیوەند لە گەڵ تڕوڕیستانی داعشیان لە ناوچەی هەجین لە پارێزگای دەیر ئەلزووری سووریایان بوردمان کرد .لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە نەکراوەتە ڕۆژ وکاتی پەلامارەکان . بە پێی ئەو بەیاننامە دوو بینا بە تەواوی  ڕووخاوە . بیناگەلێک  کە فەرماندەرانی داعش لەو بیناگەلە بۆ دانیشتنەکانی خۆیان کەڵکیان لێ  وەردەگرت و بە جۆرێک ناوەندی فەرماندەرایەتی تڕوڕیستان دەهاتە حیساب .  وەزارەتی  بەرگری  ئێراق  لە 11 دیسامبری  ڕابردووش باسی کرد   لە پەلاماری ئاسمانی  بۆ سەر دوو  بنکەی  تڕوڕیستانی داعش لە ناوچەی سووسە لە پارێزگای دەیر ئەلزووری سووریا .