کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:58 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر باکوری سوریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی سوپای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند بۆ هێرش کردنەسەر باکوری سوریا لەدژ شەڕڤانانی کوردی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە وتی کە سوپای تورکیا هەرسات ئامادەیە هێرش بکاتەسەر باکوری سوریاو گرووپە چەکدارەکانی نەیاری حکومەتی تورکیا ڕادەسپێردرێن هەرچی زووتر ئەو ناوچە جێ بێڵن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بێتوو گرووپ ولایەنە چەکدارەکانی کورد، باکوری سوریا جێ نەهێڵن، سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات ئەوان دەردەکا.

تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا(یەپەگە) بەلقی سوری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و بە دامەزراوەیەکی ترۆریستی دەزانێ.