کانونی یه‌که‌م 18, 2018 13:31 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلیم: ئەولەوییەتی دیمەشق ڕزگار کردنی ئەدلیبە

وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی سێشەممە جەختی کرد ئەولەوییەتی ئێستای دیمەشق ڕزگار کردنی پارێزگای ئەدیلیبە لە ژێر چنگی تیرۆریستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "وەلید موعەلیم" لە دیداری مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی دیمەشق بە ئاماژە بەوەی کە ڕێبەرایەتیی سووریا  وتووێژی سیاسی بۆ ڕزگار بوونی پارێزگای ئەدلیب لە دەستی تیرۆریستانی پێ باشترە، راشیگەیاند کە دیمەشق لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بۆ رزگار کردنی تۆکمە و تەواوی خاکی سووریا.

"وەلید موعەلیم" هەروەها قسە کردن سەبارەت بە دەسپێبوونی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریای بە زووتر لە وادە زانی و ڕایگەیاند دواخرانی پرۆسەی پێکهێنانی ئەم لێژنەیە لەبەر هەوڵی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاواییە بۆ خۆوەرردان لەم لێژنەیە و هەروەها هەندێ کێشە و گرفت کە تورکیا لەم ڕێگایەدا ناویەتییەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی کردە ڕێکەوتنامەی سوچی سەبارەت بە ئەدلیب و وتی: "ڕەجەب تەب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و تیرۆریستان تا ئێستا پێبەند نەبوون بەو ڕێککەوتننامەیە.

پارێزگای ئەدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستانە لە سووریادا.