کانونی یه‌که‌م 18, 2018 14:54 Asia/Tehran
  • نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا: واشینگتۆن ئیدی لە دووی ڕووخاندنی بەشار ئەسەد نییە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا پاش ٧ ساڵ ناکام بوونی تیرۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئیتر لە دووی ڕووخاندنی دەوڵەتی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدرەیی مێهر؛ "جەیمز جێفری" لە بیرگەی ئاتلانتیکدا جەختی کرد هەتا ئەو کاتە حکومەتی سووریا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بە خۆیەوە نەبینێ، واشینگتۆن و هاوپەیمانەکانی هیچ داکۆکییەکی دراوی لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سووریا ناکەن.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە درێژەی قسەکانیدا بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە نەسەلمێندراوەکان خوازیاری چوونەدەری ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا بوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانتی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە لە سووریا بە داخوازی فەرمیی ئەم وڵاتە، یارمەتیی راوێژکاری ئاراستەی دیمەشق دەکات؛ هەنگاوێک کە بە هیچ لەونێ دڵخوازی کاربەدەستانی ئەمریکا و ئیسراییل نییە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.