کانونی یه‌که‌م 19, 2018 18:53 Asia/Tehran
  • لەسێدارەدرانی ٧٠٠دیلی سوری لەلایەن ترۆریستانی داعشی لە کەمتر لە دوو مانگ

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، گرووپی تیرۆریستیی داعش، حەوسەت بەندکراوی لە کەمتر لە دوومانگی رابردوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارە داوە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤ جێگیر لە لەندەن، وتی: بەندکراوانی لەسێدارە دراو هەزار و٣٥٠سەرباز و کەسی سیڤیلی لەخۆگرتبوو کە داعش ئەوانی پێشتر لە ناوچەی سنووریی عێراق زیندانی کردبوو.

بەرلەوەش، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا رایگەیاند: گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤ـەوە تائێستا پێنج هەزار و ٥٤٩٠ کەسی لە سوریا لە سێدارە داوە.

داعش هەروا کۆنترۆڵی بەشێکی بچووکی رۆژهەڵاتی سوریاو دەورووبەری شارۆچکەی هەجینی لەدەست دایە.

گرووپی ترۆریستیی داعش کە داکۆکی ئەمریکاو ژمارێک رژیمی عەرەبی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لەپشتە، تائێستا تاوانی زۆری لەناوچەدا بەتایبەت لە سوریادا ئەنجام داوە. قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

 

سەرپەیڤ