کانونی یه‌که‌م 23, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • شکست پێ ھێنرانی پەلاماری تیرۆریستان لە باکووری حەما لە لایەن سوپای سووریاوە

یەکەگەلێکی سوپای سووریا پەلەقاژەی چەکدارانی تاقمە تیرۆریستەکانیان بۆ دزەکردنە نێو ناوچە سەربازییەکان و ئەو شارۆچکانەی لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حەمادا ھەڵکەوتوون، شکست پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا(سانا) یەکەکانی سوپای سووریا وێڕای چاودێری کردنی پێدزەی چەکدارانی تاقمە تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، دەستیان لێ کردنەوە کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی لێ کەوتەوە.

یەکەی تۆپخانەی سوپای سووریاش بنکەی تیرۆریستانی لە «حەسرایا»ی لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حەما کردە ئامانج کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە تیرۆریستان تیا چوون و دەست گیرا بە سەر بەشێک لە کەرەستەو تەقەمەنییەکانیشیاندا.

تاقمە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دوای بەزین و شکست ھێنانی قورس لە ھەمبەر سوپای سووریا و ھاتنە ئارای ڕێککەوتنی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی بەرەو پارێزگای ئیدلەب گوێزرانەوە، بەڵام تیرۆریستان لەم ناوچەیەوە ھێرش دەکەنە سەر پارێزگاکانی گردوپەڕ لەوانە حەما لە باشووری ئیدلەب. لەشکریانی سووری لە ھەوڵی ڕزگار کردنی پارێزگای ئیدلەبیشن.

کاربەدەستێکی سووریش ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی سوپای سووریا بڕیاریان داوە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی تەنەف لە سنووری نێوان سووریاو عێراق ڕاستەوخۆ بچنە ئەو شوێنانەوەو دیارە چەکدارانی سەقامگرتووی ئەم بنکانەش یان ئەوەیە خۆیان لەگەڵ دیمەشق دا یەک لا کەنەوەو یاخود بە ناچاری ھێزەکانیان بگوازنەوە بۆ ئیدلەب.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسامبەر لە بانگەشەیەکی ساویلکانەدا ڕایگەیاند: شکست پێ ھێنانی داعش تەنیا ھۆکاری ئامادە بوونی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە سووریادا بووەو بەم پێیە ھێزەکانیان بەم زووانە لە خاکی سووریا دەکشێنەوە.

سەرپەیڤ