کانونی دوھەم 01, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری سووریا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڕەشەو گوڕەشەی تورکیا

دەیان ھەزار کەس لە ئافرەتانی سووری لە شاری قامیشلی لە پارێزگای حەسەکە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا دژی سەروەریی خاکی سووریا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، بەشدارانی ئەم  ناڕەزامەندی دەربڕینە لە خۆپیشانەکەی ڕۆژی دووشەممەیاندا، ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا بۆ پەلاماردانی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتی ڕووسیای ئیدانە کرد و پێیان داگرت: ھەرچەشنە پیلانێکی دەست درێژکارانەی تازەی دژی دەوڵەتی سووریا شکست دێنێ.

خۆپیشاندەران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سوپای سووریا تەنیا ھۆکاری یەکگرتنی خەڵک و پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیانە، ھەڕەشەو گوڕەشەی تورکیایان لە ئاراستەی دەستەڵات گرتنەوەو بووژانەوەی ھەمدیسانی تۆرۆریستە ھاوپەیمانەکانی دەوڵەتی ئانکارا لە سووریادا زانی.

تورکیا لەم دواییەدا باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات  دژی شەڕڤانانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد بوو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا.

سوپای توزکیا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وێڕای بەکارھێنانی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی خۆی لەوانە تاقمی تیرۆریستی سوپای بەناو ئازادی سووریا، لە دوو ئۆپراسیۆنی دەست درێژکارانەی قەڵغانی فۆرات و چڵە زەیتون چوار ھەزار کیلومەتر چوارھەزار کیلومەتر لە خاکی سوریاو شارەکانی ئەلباب، ئەعزاز، جرابلۆس و عەفرینی لە باکووری ئەم وڵاتە داگیر کردووە.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەردەوام وێڕای ئیدانە کردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، داوای چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزەکانی تورک لە خاکی سووریای کردووە.

سەرپەیڤ