کانونی دوھەم 04, 2019 15:15 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی ترۆریستان لە باکوری سوریا و کوژرانی بەسەدان تیرۆریست

پێنج سەت کەس لە تیرۆریستان لە تێکهەڵچوونەکانی دەورووبەری رۆژاوای حەڵەب لە باکوری سوریا کوژران کە زۆربەی کوژراوان کەوتنە بۆسەو پاشان کوژران و یان دوای گیران، ئێعدام کران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ درێژەی شەڕ وپێکدادان لەنێو ترۆریستانی تەحریروشام و گرووپی ترۆریستی ناسراو بە "بەرەی رزگاریدەری نیشتمانی" و داخرانی ڕێگاکانی ناوچەی باکور و رۆژاوای حەڵەب، ئەو ناوچانە بەرەوڕووی کەمبوونی لە ڕادەبەدەری خۆراک، نان و سووتەمەنین و ڕەوشی مرۆیی لەزۆربەی شارۆچکەکانی دەورووبەری حەڵەب ، نالەبار ڕاگەیێندراوە.

لە تێکهەڵچوونی نێوان گرووپە ترۆریستییەکان زیاتر لە بیست کەسی سیڤیل لەوان، سێ منداڵیش گیانیان لەدەست دا.

لە یەکەمی ژانڤییەوە، ناکۆکی نێوان گرووپە ترۆریستییەکان لە دەورووبەری ئاوایی"تەلعادە" هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژاوای سوریا بە کوژرانی پێنج کەس لە تیرۆریستانی تەحریروشام سەر بە بەرەی نوسرە گرژبۆوە.

گرووپی ڕەشەکوژی تەحریروشام و ترۆریستانی سەربەو گرووپە ناسراو بە بەرەی نیشتمانیی رزگاریبەخش، پارێزگای ئیدلەب (باکوری رۆژاوا) و دەورووبەری رۆژاوای حەڵەبیان لەدەست دایە.

دواخولی تێکهەڵچوونی گرووپە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرەو "نورەدین زنکی" ئۆکتۆبری ڕابردوو لە ناوچەیەکی بەرفراوانی شارۆچکە ڕۆژاواییەکنی پارێزگای حەڵەب ئەنجامی گرت و پاش چەندین جار ڕێککەوتن و پێشێلکرانی ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەردووک لاوە، ڕاگیردرا.

سەرپەیڤ