کانونی دوھەم 05, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • ڕەتکرانەوەی بانگەشەی تڕەمپ لە بارەی ئێران لە لایەن کوردی سوریاوە

کوردی سوریا بانگەشەی ئەم دواییانەی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی فرۆشی نەوت بە ئیرانیان رەتکردەوە .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی فارس ، ڕێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) بە رەتکردنەوەی بانگەشەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی فرۆشی نەوت بە ئێران وتیشی : کوردی سوریا لە گەڵ ئێراندا هیچ سنورێکی هاوبەشی نیە و دڵۆپێک نەوتی باکووری سوریا بە ئێران نەفرۆشراوە .

 سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە نێو ئەندامانی کابینەکەیدا بانگەشەی کردبوو ، کوردی سوریا نەوت بە ئێران دەفرۆشن .

 لێدوانەکانی تڕەمپ لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەساڵی 2017 وە هاوپەیمانیەکی بێ رەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان پێکهێنا و بانگەشەی بەرنگاریی تیرۆریسم لەسوریای کرد و لەم دواییانەش دا دوای بێتوانایی لە روخاندنی حکومەتی یاسایی سوریا ، بڕیاری دا لەشکەریانی لەم وڵاتە بکێشێتەوە .

سەرپەیڤ