کانونی دوھەم 05, 2019 19:13 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بڕێک چەک وتەقەمەنی لە تیرۆریستان دە حۆمسی سووریا

سوپای سووریا لە باکووری پارێزگەی حۆمس لە ناوەندی ئەم وڵاتە ، بڕیکی بەرچاو چەک وتەقەمەنی سەربە گروپە تیرۆریستەکانیان دۆزیەوە ودەستیان بەسەر داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم ، یەکێ لە یەکینەکانی سوپای سووریا ئەم چەک و تەقەمەنیانە لەوان موشەکی دژە زرەییان لە کاتی پاکتاوکردنی گۆندی " تەلدهیب " لە باکووری پارێزگەی حۆمس دۆزیەوەو دەستیان بەسەر داگرتن. هەرلەم حآڵەدا ، عەشیرەتی سووریا لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری ئەم وڵاتە ، لەسەر پشتیوانی خۆی لە هێزە سووریاییەکان وپێبەندی بە بنەمای نیشتمانی پیداگری کردو ڕایگەیاند ، قەبول ناکەن هیچ لایەنێکی بیانی بەشێوەی نایاسایی لە سووریا ئامادەبێت. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە بە هۆی تێکەڵچوونی نێوان گروپە تیرۆریستەکان" شاندی تەحریری شام" وبەرەی وەتنەیەی تەحریر " لە پارێزگەی ئەدلیب، ٦١ئەندامی تەحریری شام ،٥٨ ئەندامی بەرەی وەتەنیە وهەشت کەسی ناسەربازی سووریا کوژران. لەلایەکی ترەوە ، تیرۆریستەکانی تەکفیری لە سووریا بۆ چەندجاری بەردەوام لە حەوتەکانی ڕابردوو ناوچەکانی ئەلحەمدانیە وئەلحەلەب ئەلجەدیدەیان لە گردوپەڕی حەڵەب دایە بە رپەلاماری بەهاوەن.

سەرپەیڤ