کانونی دوھەم 07, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • کوردانی سوریا دوو ئەمریکیی ئەندامی داعشیان قۆڵبەست کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دوو شارومەندی ئەمریکیان بەناوەکانی "وارن کریستۆفەر کلارک"ی ٣٤ساڵان و "زەید عەبدولحەمید" ی ٣٥ ساڵانی ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان قۆڵبەست کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس لە بەیاننامەی رۆژی یەکشەممەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماژە نەکراوە بە وردییاتی قۆڵبەست کرانی ئەو دوو ئەمریکییە بەڵام بەپێی ڕاپۆری زانکۆی جۆرج واشنگتۆن، وارن کریستۆفەر کلارک بەرلەوە داواکارینامەی دابوو بۆ وانەگوتن لە زانکۆی موسڵ .

لەهەواڵێکی دیکەدا، گرووپی ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گەڵاڵەیەکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا ئامادە کردووەو خستوویەتییە بەردەست دیپلۆماتە ڕووسیەکان.

"بەدران ژیا کورد" لە بەرپرسانی "یەپەگە" وتی کە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا لە ئەولەویەتی کارەکانمان دایە و سەرباری ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەمریکا هەوڵدان لەپێناو گەیشتن بەو ڕێککەوتنە خراوەتە نێو بەرنامەی کاری یەکینەکانی پاراستنی گەلدا.

سەرپەیڤ