Jan 09, 2019 11:57 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بۆسەر ترۆریستانی داعشی لە دێرەزوور

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، شارۆچکەی "کشمە" لە دێرەزووری سوریایان (لێواری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات) لەچنگ داگیرکەرانی ترۆریستیی داعش ڕزگار کرد.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پاش جێگیرکردنی پێگەکان لە شارۆچکەی "کشمە"، و پاش چەند کاژێر شەڕ و پێکدادانی قورس شارۆچکەی "شەعەفە" لە گردووپەڕی دێرەزووریشیان لە چنگ داگیرکەرانی ترۆریست رزگار کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەدرێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی گردووپەڕی شارۆچکەی شەعەفە ، کوژران و برینداربوونی یازدە کەس لە دانیشتووانی خۆجێی ئەو ناوچەی لێکەوتەوە.

ترۆریستانی داعش پاش بێ ئاکامیی لە کۆنترۆڵ کردنی شارۆچکەی شەعەفە بەرەو شارۆچکەی "سوسە" پاشەکشەیان کرد کە هاوکات بووە لەگەڵ هەڵمەتی شەڕڤانانی کورد لەو ناوچەش .

بەپێی چەند ڕاپۆر، چەند تاقم لە سەربازانی ئینگلیزی و ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی شاری سوسە هاوبەشن، بەچەشنێک کە بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە جەنگەی تێکهەڵچوونەکانی ئەو شارۆچکە، شەش سەربازی ئینگلیزی برینداربوون.

هەروەها بەپێی هەواڵێک ؛ لە ناوچە سنورییە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراقدا، شەڕڤانانی کورد پاش پێکدادانێکی قورس لەگەڵ ترۆریستان، سەتا شەستی شارۆچکەی "باغور"یان لەچنگ ترۆریستانی داگیرکەری داعش رزگار کرد.

سەرپەیڤ

بۆچوونت