کانونی دوھەم 09, 2019 13:45 Asia/Tehran
  • گەشت لێدانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لەسنوری سوریا لەگەڵ تورکیا

بەشێک لە هێزەکانی ڕووسی جێگیر لە سوریا، ناسراو بە "پۆلیسی سەربازی" بۆ داکۆکی لە سوپای سوریا، هەڵمەتی گەشت لێدان لە دەورووبەری شاری منبەج لەباکوری سوریایان دەس پێ کرد.

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەو گوڕەشەی ئەم دواییەی تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر پێگەو بارەگای کوردانی سوری لە باکوری ئەو وڵاتە، سەرکردایەتی ناوەندیی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەبەیاننامەیەکدا، کوردەکانی لەباری سەرزەوینی، سنوری و جەماوەریی بەهی سوریا زانی و داوای لە سوپای سوریا کرد بەهاتن و کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی منبەج خەڵکی ئەو شارە لەهەمبەر تورکیا بپارێزێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "یوسوپ ممتوف" وتەبێژی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بەئاماژە بە جێگیربوونی پۆلیسی سەربازیی ئەو وڵاتە لە شاری منبەجی سوریا، هاوسنور لەگەڵ تورکیا، وتی: ئامانج لەو کارە، دڵنیابوون لە دۆخی ئاسایشی ناوچە، چاودێری بەسەر بارودۆخ و جم و جۆڵی یەکینە چەکدارەکانە.

سوپای سوریا بیست وهەشتی دیسەمبەر گەیشتە شاری منبەج و ئاڵای نیشتمانیی ئەو وڵاتەی لە منبەج شەکاندەوە.

سەرپەیڤ