تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە ئەدلیبی سوریا
تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو سەر بە تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شام، ئەمڕو چوارشەممە لە شاری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا کوژراێک و و چەند برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند کە ئەم تەقینەوەیە لە نیزیکی یەکێک لە مەیدانە سەرەکییەکانی شار ڕووی داوە.
ئەدلیب پارێزگەیەک لە باکووری سوریا و لە دراوسێتی تورکیایە کە زۆرتر لە سێ ملوێن کەس لەوێ دا دەژین و بوەتە دوایین شوێنی مانەوەی تیرۆریستان و تاقمەکانی نەیاری دەوڵەتی یاسایی سوریا .
ئێستا دوابەدوای ئازاد کرانی سەتی هەشتای ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لە لایەن سوپای ئەم وڵاتە ، 146 هەزار تیرۆریست لە شەست وڵاتی جیهان لە دوو ناوچەی جرابلوس و ئەدلیب سەقامیان گرتووە و ڕاپۆرتگەلێک لەپەرەی تێکهەڵچوونی نێوخۆیی نێوان ئەوانە کە لە ڕۆژی سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو دەست پێکراوە.