کانونی دوھەم 09, 2019 20:31 Asia/Tehran
  • پۆمپێئو: ئەمریکا سوورە لەسەر کشانەوە لە سوریا

مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق باسی درێژەی کشانەوەی چەکدارانی وڵاتەکەی لە سوریا بەشێوەی هێدی هێدی و بەرنامە بۆکراوی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پۆمپێئو  لە ڕەوتی سەفەری  ڕۆژی چوارشەممەی بۆ بەغدا، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ  بەرهەم ساڵحی  سەرۆکی ئێراق  لەگەڵ  عادڵ عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دیداری کرد  . 

بەپێی بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  عەبدولمەهدی  لەم دیدارەدا لەسەر گرینگایەتی پێوەندی دوو لایەنە بە تایبەت لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش و هەروەها   هاوکاری لەبەشی  وزە و ئابووری پێداگری کرد  . 

عەبدولمەهدی  پێداگری کرد کە ئێراق وڵاتێکی دیمۆکراتیک و ڕوولەگەشەیە و لەسەر سەقامی ناوچە و دامەزرانی  پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی  عەرەبی و دۆست و هەموو وڵاتانی دراوسێ پێداگری  کرد  . 

لەم دیدارە هەروەها پرسی  کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا خرایە بەر باس کە پۆمپێئو  وتی  واشینگتۆن سوورە لەسەر چوونەدەری بەرنامەبۆکراو لە سوریا و ئەویش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ  ئێراق.