کاردانەوەی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە حاند پێشڕەویی تیڕوڕیستان لە دەڤەری باکووری حەما
ئەرتەشی سووریا هەوڵی تڕوڕیستانی بۆ بەرەو پێشچوون لە "ئەللتامنە " لە ڕۆژئاوای سووریای بەرەو بنکەکانی ئەرتەش لە دەڤەڕی باکووری حەما بەرپەرچ دایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون و بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزونی ئەلئەخباریەی سووریا بە هۆی پەلاماری ئەرتەشی سووریا بۆسەرتڕوڕیستانی چەکدار لە ڕوژئاوای سووریا ژومارێک لەو تڕوڕیستانە کوژران و هێندێکیشیان بریندار بوون . بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە ئەرتەشی سووریا لە سەر ئوپڕاسیونی سەربازیی خۆی دژی تڕوڕیستان و بەرەنگار بوونەوەی هەوڵەکانیان بۆ بنپێکرانی ئاگربەسی ناوچەی بێ چەک لە ئیدلەب و دەڤەری باکووری حەما بەردەوامە. تاقمە تڕوڕیستەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە شکست هێنان لەبەرامبەر ئەرتەشی سووریاو بەدی هاتنی ڕێککەوتنی ناوچە کەم ئاڵۆزییەکان ، گوێزرانەوە بۆ پارێزگای ئیدلەب بەڵام تڕوڕیستان لەو ناوچەیەوە پەلاماری پارێزگای ئیدلەب دەدەن . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە 130 کەس لە ئاوارەکانی سووری ڕۆژی ڕابردوو بە پەڕینەوە لە بوارگەی " نەسیب جابر " لە ئوردوگای پەنابەران لە ئەردەن چوونە ناو سووریا ھەتا بگەڕێننەوە بۆ گوند و شارۆچکەکانی خۆیان .