کانونی دوھەم 12, 2019 07:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕوکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر فڕگەی دیمشق

میدیا سوریەکان شەوی رابردوو باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی کرد بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتیی دیمشق .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بەرنگاری پەلامارە ئاسمانیەکەی رژێمی زایۆنی بووەتەوە .

 سانا رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی سوریا زۆربەی موشەکە هاویژراوەکان لە لایەن فڕۆکە ئیسراییلیەکانی بەرپەرچ داوەتەوە .

 سانا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیکی سەربازیی وتیشی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسراییل بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتیی دیمشق ، تەنیا سولەیەک زیانی پێگەیشتووە .

 پەلامارەکەی رژێمی زایۆنی بۆسەر دیمشق کاژێرێک دوای ئەوە ئەنجام بوو کە چەند راپۆرێک لە فڕینی سێ فڕۆکەی ئەم رژێمە بەسەر ئاسمانی لوبناندا بڵاوبووەوە .

 سەرچاوەیەک لە وەزاڕەتی گواستنەوە و گەیاندنی سوریا بە گێڕانەوە لە سانا رایگەیاند سەرباری پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسراییل ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی دیمشق بە پێی پرۆگرامی پێشوو ئەنجام دەبن و کێشەی تێنەکەوتووە .

 ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی کردنی تیرۆریستان بنکەکانی ئەرتەش و ژیرخانەکانی سوریا دەپێکێ .