پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی سوپای سووریا بە کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان
کانونی دوھەم 12, 2019 17:16 Asia/Tehran
لە پەلاماری فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی سوپای سووریا بۆسەرحەشارگەی تیرۆریستەکان لە گردوپیری باکووری حەما لە ڕۆژئاوای سووریا زیان وخەساری قورس لە تیرۆریستەکان گەیشت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ،سوپای سووریا بە فڕٶکەیەکی بێ سەرنشینی هەڵگری مادەی تەقەمەنی شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی "جیش ئەلعیزە" سەربە گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە شاروچەکەی " ئەلتەنامە"یان دایە بەر دەسڕێژ کە دوابەدوای ئەوەزیانی قورس لە تیرۆریستەکان گەیی. سوپای سووریا ڕۆژی پێنج شەممەیش تیرۆریستەکانی نوسرەیان کە خەریکی گواستنەوەی کەرەسە وئامێری سەربازی بۆسەر مێحوەری دوو شاروچکەی " جرجنازوئەلغدقە" لە گردوپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی ئەدلیب بوون، درایە بەر پەلاماری توپخانەیی وموشەکی کە ژمارەیەک لە ئەندامانی تیرۆریستیش کوژران .