کانونی دوھەم 12, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • ڕوم ، کرانەوەی باڵوێزخانەی ئیتالیا لە دەمیشقی بە گرینگ زانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتالیا ، لە کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە دەمیشق پێشوازی کرد.

" ئانزوموئاورو میلانسی" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتالیا ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕەسمی ئەم وڵاتە " ئانسا" بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دۆخی سووریا ئاساییە، کرانەوەی باڵوێزخانەی ڕوم لە دەمیشقی بە مژارێکی گرینگ ڕاگەیاند. دەوڵەتی ئیتالیا یش ڕایگەیاند : باس وڕاوێژ بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی لە دەمیشق دەسپێکردووە. هەرلەم پێوەندیە دا ، سەرچاوەکانی هەواڵ لە دەسپێکرانی کاروچالاکیەکانی هاوپێوەند بە چێ کردنەوە وئاوەدانکردنەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە سووریا هەواڵیان دا. وڵاتانی ئوروپایش لە رۆژەکانی ئەم دواییە لە ئامادەیی بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەکان لە دەمیشق هەواڵیان داوە. دوابەدوای سەرکەوتنی دەوڵەتی سووریا لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانی داعش وئازادکرانی بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ، برێک لە وڵاتانی عەرەبی وەک بەحرەین وئیمارات لە کرانەوەی باڵوێزخانەکانی خۆیان لە سووریا هەواڵیان دا.