کانونی دوھەم 13, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی بیانی بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق

سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی و گەشتی ئاسمانیی سووریا ڕایگەیاند کە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی جیهان خەریکن هێدی هێدی فڕۆکەکانیان دەنێرنەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "شەفا نووری" سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی و گەشتی ئاسمانیی سووریا ڕۆژی شەممە وتی: لێژنەیەکی سەر بە ناوەندی فڕۆکەوانیی وڵاتی عومان بۆ ئاگادار بوونەوە لە باروودۆخ و  و ئیمکاناتی تەکنیکیی فڕۆکەخانەی دیمەشق و هەڵسەنگاندنی باروودۆخی دەست پێبوونەوەی گەشتەکانی نێوان مەسقەت و دیمەشق، لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا سەردانی سووریای کردووە.

ئەنووری وتیشی: کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "الخلیج بحرین" و "الاتحاد امارات" بۆ سەردان و ئاگادار بوونەوە لە باروودۆخی تەکنیکیی فڕۆکەخانەی دیمەشق داخوازی سەفەر بۆ سووریاییان هێناوەتە ئاراوە.

ئێستاکە گەشتی ئاسمانیی دەرەوەیی ناوەندی فڕۆکەوانیی سووریا بۆ شارەکانی تاران، مۆسکۆ، نەجەف، کەربەلا، دوبەی، ئەبووزەبی، شارجە، دۆحە، مەنامە، کوەیت، قاهیرە، مەسقەت، خارتووم و ئەلجەزایر ئەنجام دەبێ.

 

سەرپەیڤ