کانونی دوھەم 13, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەپەگە: بانگەشەی تورکیا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن یەپەگەوە بێ بنەمایە

نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل وێڕای ئاماژە کردن بە قسەکانی ئەم دواییەی ئیبراھیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن یەپەگەوە لە باکووری سووریا لە بەیاننامەیەکی نووسراوەدا ڕایگەیاند: بانگەشەی کاربەدەستانی تورکیا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن شەڕڤانانی سەربە ئێمە تەواو بە بنەماو ساختەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کوردستان ٢٤ەوە، نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل وێڕای ئاماژە کردن بە قسەکانی ئەم دواییەی ئیبراھیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن یارتەکەیەوە لە باکووری سووریا لە بەیاننامەیەکی نووسراوەدا پێی داگرت: بانگەشەی کاربەدەستانی تورکیا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن شەڕڤانانی سەربە ئێمە تەواو بە بنەماو ساختەیە. دەوڵەتی تورکیا لە باتی تۆمەتبار کردنی ئێمە ئەگەر لەبارەی ئەو بانگەشەیەی بەڵگەیەکی جێی بڕوای ھەیە بیخاتە ڕوو و بیروڕای گشتی و میدیاکان ئاگادار کاتەوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: خەباتی ئێمە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە نێونەتەوەیی و مافەوانییەکان بەردەوام دەبێت و تەواوی ھێزە سەربازییەکانیشمان ھەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتننامەو یاساوڕێسا نێونەتەوەییانەدا دەجوڵێنەوەو ھەنگاوەکانیان بەردەوام دەکەن و جارێکی تریش لە سەر ئەم بابەتە جەخت دەکەینەوە.

جێگای ئاماژەیە ئیبراھیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرواری ھەشتەمی ژانویەی ٢٠١٩ دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا بانگەشەی کردبوو کە گوایە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری سووریا دەستیان داوەتە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.