کانونی دوھەم 13, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندێکی پەرلەمانیی ئێران بۆ سوریا

شاندێکی پەرلەمانی لە ئێرانەوە بە سەرۆکایەتیی حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران سەردانی سووریای کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەجلیس، لەم سەردانەدا بڕیار وایە شاندەکەی پەرلەمانی ئێران وێڕای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسیی سووریا سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکاریی پەرلەمانی و بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا لەپاش شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش وتووێژ بکات.

دوابەدوای بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا لەپاش قەیرانی ئەم وڵاتە،لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەتا ئێستا ھێندێک کۆبوونەوەی لە بارەی ڕوون کردنەوەی ستراتژیای سیاسی و ئابووریی ئێران لە سووریاو عێراق بەڕێوە بردووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ