کانونی دوھەم 13, 2019 18:48 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایونی بەرپرسایەتیی دەست درێژکاری بۆ سەر سووریای گرتە ئەستۆ

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەرپرسایەتیی شاڵاوی ئاسمانی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق بە ئەستۆ دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئێئارەی ڕۆژی ھەعینی چەند ئامانجێکی لە فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق داوەتە بەر پەلامار. ناتانیاھۆی بانگەشەی کرد کە ھەتاکو ئێستا سەدان جار ھەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەو بارەگای ھێزەکانی حیزبوڵڵاو ئامانجەکانی دیکە لە سووریا.

بەرلەمە گادی ئایزێنکۆت سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئیسرائیل لە وتووێژێکدا لەگەڵ نیۆیۆرک تایمز دانی نا بوو بە دەست درێژکاریی بەردەوامی سوپای ئەم ڕژێمە لە سووربادا.

ھەواڵدەریی فەرمی سووریا«سانا» ش سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە وای بڵاو کردەوە کە فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق کەوتووەتە بەر ئامانجی چەند مو.شەکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی.

سانا وتووشیەتی: چەکە دژی ئاسمانییەکانی سوپای سووریا زۆربەی ئەو موشەکانەیان ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندووەتەوەو لەو شاڵاوانەدا تەنیا ھەمارێک زیانی وێکەوتووە.

ئیسرائیل بەرلەمەش وێڕای دەست درێژکاری بۆ سەر ھەرێمی ئاسمانیی لوبنان بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆریستانی سووری، بنکەوبارەگاوژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی کردبووە ئامانج.

سەرپەیڤ