کانونی دوھەم 14, 2019 13:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حکومەتی تورکیا بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە کوردەکانی سوریا

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا لەکاردانەوە بە هەڵوێستی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کوردەکان، وتی: بەیەکسان دانانی کوردەکانی سوریا لەگەڵ چەکدارانی کورد، هەڵەیەکی مەزنە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ئیبراهیم کالین" وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا وتی: ئانکارا چاوەڕوانی ئەوەی هەیە کە ئەمریکا ڕێزبگرێ لە هاوبەشیی ستراتژیکی تورکیا.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتەریدا بەئاماژە بە دەسپێکرانی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سوریاو پێداگریی لەسەر هێنانەدی ناوچە هێمنەکان لە بیست مایلیی سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا، وشداریی بە ئانکارا دابوو، بێتوو هێرش بکاتەسەر کوردەکان، ئەمریکا ئابورییەکەی لەناودەبا.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا وتبووی؛ سوپای ئەو وڵاتە هەرسات ئامادەی هێرش بۆ سەر پارێزگای ئیدلەب لەباکوری رۆژاوای سوریایەو گرووپە چەکدارە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئانکارا ڕادەسپرێردرێن هەرچی زووتر ئەو ناوچەیە جێ بێڵن.

تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا(یەپەگە) و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) بە دامەزراوەی ترۆریستی دەزانێ.

پارێزگای ئیدلەب لەباکوری رۆژاوای سوریا هاوسنور لەگەڵ تورکیا ، پاش چوونەدەری دانیشتووانی فوعەو کفریا ئێستا بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا دایە.