کانونی دوھەم 15, 2019 17:26 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی هێزی ئەمریکی سەقامگیر لە سنوورەکانی ئێراق لەگەڵ سوریا

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی ئێراق باسی ناکام بوونی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی چەکدارانی ئەمریکی سەقامگیر لە سنوورەکانی هاوبەشی ئێراق لەگەڵ سوریای کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر ، قاسم  موسڵح  فەرماندەی ئۆپراسیونی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند: چەکدارانی  ئەمریکی بەنیاز بوون  زانیارییەکی ورد  سەبارەت بە ژوماری  چەکداران و چەشنی چەکی حەشدی شەعبی و ژوماری وێستگەکانی پشکنین بەدەست بێنن .

فەرماندەی  ئۆپراسیونی حەشدی شەعبی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەوڵی چەکدارانی ئەمریکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئاسایشی بنپێکردنی  سەروەری ئێراق دێتە ئەژمار وتیشی : چەکدارانی ئەمریکی دوای شکست هێنان لە کۆکردنەوەی زانیاریی ئاسیاشی  گەڕانەوە بۆ بنکەی بێئر مەراسمە .

بەرلەمە ئەبوو مەهدی  موهەندیس  سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێراق  وێڕای پێداگری لەسەر کشانەوەی  چەکدارانی ئەمریکی لە خاکی ئێراق وتبووی لەبەرامبەر هەوڵی چەکدارانی ئەمریکی دەبێ وشیار بین  چونکە ئەمریکا لە تیرۆریزم داکوکی ناکات.

هاوکات لەگەڵ گەڵاڵەی دوناڵد ترەمپی سەرۆک ئەمریکا لە بارەی کشانەوەی هێزی ئەم وڵاتە لە سوریا هەواڵ و ڕاپۆرتی جۆربەجور سەبارەت بە جم و جۆڵی  چەکدارانی ئەمریکی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق، بڵاو بووەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا چوارشەممە بیست و شەشەمی  دیسەمبەر بە ئامادەبوون لە بنکەی چەکدارانی ئەمریکی لە ئێراق، ڕایگەیاند: بەنیاز نییە  چەکدارانی ئەمریکی سەقامگیر لە ئێراق لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.

ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکی بەرەوڕووی شەپۆڵی ناڕەزایەتی کەسایەتییەکان و تاقمە سیاسییەکانی ئێراق بووەتەوە.

سەرپەیڤ