دانپێدانانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دانی یارمەتی چەکەمەنی بە نەیارانی سووری
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی لەسەر ئەوە دانا ئەم ڕژێمە یارمەتی چەکەمەنی داوەتە نەیارانی دەوڵەتی سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری فارس، گادی ئیزنکۆت، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کە ئەمڕۆ خولی بەرپرسایەتیەکەی کۆتایی دێ، وتی : ئیسرائیل لە شەڕی سوریا دەستی وەرداوە و بە تاقمە شۆڕشگێڕەکان لەسنووری سوریا و فەلەستینی داگیرکراو ، چەکی داوە .
سوریا لە ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ تاقمە نەیارەکانی سوریا لەلایەن ئیسرائیل وشداری دابوو بەڵام تەل ئەبیب سەبارەت بەم پرسە هیچکات بیروڕای خۆی دەرنەبڕیبوو و تەنیا باسی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ نەیارانی کردبوو.
ماڵپەڕی ئەمریکی فارین پالیسیش سپتەمبەری 2018 ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنیستی بەشێوەی نهێنی لانیکەم بە دوازدە تاقمی شۆڕشگێڕ لە سوریا یارمەتی چەکەمەنی و ماڵی کردووە.
ئیسرائیل و هاوپەیمانی ئەمریکا بە دەستپێکی قەیران لەسوریا لەساڵی 2011، هەمووکات بۆ داکۆکی کردن و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان، بنکەی سوپا و ژێرخانەکانی سوریا دەداتە بەر پەلامار.